بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێرانەوە لە "الجزیرە"، مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گفتوگۆ ستراتژییەکانی نێوا واشنتۆن و بەغدا، ئیدعای کرد کە ئەو گفتوگۆیانە دڵگەڕمکەر بوون و واشنتۆن بە دوای تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراقە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پاگەندەی تێکشکاندنی خەلافەتی داعش لە ساڵی ڕابردوو، جەختی کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن چۆتە قۆناغێکی نوێوە.
ئۆرتاگۆس هەروەها بە بێ بەهادان بە پڕۆژەیاسای پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی خێرای سەربازانی بیانی لە خاکی ئەو وڵاتە، ئیدعای کرد: تا کاتێک دەوڵەت و گەلی عێراق بیانەوێ، لەو وڵاتە دەمێنینەوە!